عیراقی

بەغدا... كاتیۆشایەك ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەغدا... كاتیۆشایەك ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

چەند سەرچاوەیەكی پۆلیسی عیراقی ئاشكرایانكردووە، درەنگانی شەوی رابردوو لەناوچەی سەوزی بەغدا كاتیۆشایەك ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی بەغدا كراوە و لە تەنیشتی كەوتووەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو "كاتیۆشاكە كەوتووەتە ناو ماڵێكی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوز، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

وەك ئەو سەرچاوانە باسیان كردووە "بەهۆی كاتیۆشاكەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هێلیكۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاوەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان