جیهانی
بەهۆی رووخانی رێستۆرانتێك 29 كەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەهۆی رووخانی رێستۆرانتێكی دوو نهۆمی لە شارۆچكەی چان ژوانگی چین 29 كەس گیانیان لەدەستدا، وەك میدیاكانی ئەو وڵاتە باسی دەكەن لەكاتی رووخانی باڵەخانەی رێستۆرانتەكە ژمارەیەكی زۆر میوان لەوێ بوون.
وەزیری بەڕێوەبردنی رووداوە لەناكاوەكان لە چین رایگەیاند "جگە لە گیانلەدەستانی 29 كەس، 28 كەسی دیكە برینداربوون و كارەكانی پەیوەست بە گەڕان بەدوای قوربانییان كۆتاییهاتووە".
وتیشی "هێشتا هۆكاری داڕمانی باڵەخانەی رێستۆرانتەكە دیار نییە و حكومەتی چین لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەكات".