عیراقی
زیاتر لەهەشت هەزار دوو مووچە لەچاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەنپێداویستی تایبەت دەبڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرایكرد، بەهۆی هەبوونی دوو مووچە، مووچەی هەشت هەزار و 392 كەسیان لە لیستی چاودێری كۆمەڵایەتیدا بڕیوە و بەشێكیان پارەكانیان لێوەردەگیرێتەوە.
عادل روكابی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند "بڕیاریانداوە مووچەی ئەو كەسانە ببڕن كە لە چوارچێوەی چاودێری كۆمەڵایەتیدا دوو مووچە وەردەگرن و ژمارەیان شەش هەزار و 814 كەسە".
وتیشی "هەزار و 578 كەسی دیكە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن و خاوەن پێداویستی تایبەتیش نین، بۆیە مووچەكانیان بڕاوە و ئەوەش كە وەریانگرتووە لێیاندەسەنرێتەوە، چونكە مافی هەژارانیان خواردووە".