عیراقی

وردەكاری چوونی وەفدێكی هەرێم بۆ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری چوونی وەفدێكی هەرێم بۆ بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندێكی تەكنیكی هەرێم كە پێكدێن لە دوو وەزیر و چەند بەڕێوەبەرێكی هونەری وەزارەتی دارایی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی دیكە، بۆ تاوتوێی پرسی بودجەی2021ی فیدراڵیی عیراق لە بەغدان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دانوستانەكانی هەرێم و بەغدا بە مەودا میدیای وت  " ئەو شاندە تەكنیكییەی هەرێم كە لە ئێستادا لە بەغدان بۆ پرسی بودجەی 2021ی عیراق رۆشتوون و بەند و بڕگەكانی بودجەی 2021 لەگەڵ شاندی حكومەت ناوەندیدا تاوتوێ دەكات".

وتیشی  " شاندەكە دوو وەزیریان لەگەڵدایە و لە هەوڵدان پشكی بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق زیاد بكەن كە تائێستاش هەر بڕی لە سەدا 12یە و بەسەردا نەهاتووە".

هەر لەوبارەیەوە، شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت "شاندەكە دوێنێ گەیشتوونەتە بەغدا، بەڵام هاتنیان هیچ پەیوەندی بە رێككەوتنەوە نییە و بۆ گفتوگۆ لەبارەی بودجەی 2021 ی عیراق لەسەر داوای بەغدا هاتوون".

وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ١٠ی داهاتوودا، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بچێتە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دەنگی لەسەر بدرێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان