جیهانی

شاندێكی كورد لە روسیایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكی كورد لە روسیایە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی- (مەسەدە)، لەسەر داوای فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی روسیا چوونەتە مۆسكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە و بڕیارە رێككەوتنێك واژۆ بكات.  

بەپێی هەواڵیكی ئاژانسی هاوار، سیهانۆك دیبۆ ئەندامی شاندەكە رایگەیاندووە "شاندەكەمان لەسەر داوای فەرمیی روسیا رۆژی 27ی ئەم مانگە گەیشتووەتە مۆسكۆ و سبەی لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل‌ رێككەوتنێك واژۆ دەكات، كە دواتر ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا دەكرێت".

وتیشی  "ئەم رێككەوتنە پەیمانێكی نوێی كۆمەڵایەتی لە سوریا لەخۆ دەگرێت، كە رێگە لە هەوڵە داگیركاریەكان و پارچەكردنی سوریا و دامەزراندنی سیستمی ناوەندگەرا و خۆسەپێن دەگرێت".

ئەو ئەندامەی شاندەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەتوانین بڵێین ئەمە باشترین رێككەوتنێكە كە تائێستا كرابێت، كە سوودی بۆ هەموو جوگرافیای سوریا و هەموو پێكهاتەكانی هەبووبێت، دەتوانین بڵین وەرچەرخانێكی راستەقینەیە".

شاندەكەی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی- مەسەدە، پێكدێت لە (ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی بەڕێوبەریی مەسەدە و جێگرەكەی حیكمەت حەبیب، سەنحەریب بارسوم سەرۆكی یەكێتی سوریانەكان و سیهانۆك دیبۆ نوێنەری مەسەدە لە میسر).


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان