جیهانی

یەكێتی ئەوروپا: رەوشی مافی مرۆڤ لە توركیا خراپە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی ئەوروپا: رەوشی مافی مرۆڤ لە توركیا خراپە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، مردنی پارێزەرێكی مافەكانی مرۆڤ بەهۆی مانگرتنی لە خواردن لە زیندانەكانی توركیا، نیشانەی خراپی دۆخی مافی مرۆڤە لە توركیا.

بەپێی بەیاننامەیەكی یەكێتی ئەوروپا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە "پارێزەر ئەبرو تیمتەك چوارەم كەسە كە لە ماوەی ئەمساڵدا لە زیندانەكانی توركیا بەهۆی مانگرتن لە خواردنەوە گیانیلەدەستداوە، پێشتریش هەریەك لە هێلێن بولەك و ئیبراهیم گوكچەك و موستەفا كۆچاك بە هەمان هۆكار لە زیندان گیانیان لەدەستدابوو".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "مردنی ئەو چوار گیراوە و تێكۆشانیان بۆ دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە، بەڵگەیە لەسەر پێویستی بەپەلە بۆ باشكردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە توركیا كە ماوەی چەند ساڵێكە بە شێوەیەكی بەرچاو خراپتر بووە".

یەكێتی ئەوروپا جەختی لەوەشكردووەتەوە "پێویستە توركیا لەحوكمی یاسادا پێشكەوتنێكی بەپەلە نیشان بدات و رێز لە ئازادییە بنەڕەتییەكان بگیرێت".

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، نوسینگەیەكی یاسایی، مردنی پارێزەرێكی توركی لە نەخۆشخانەیەكی ئەستەنبوڵ راگەیاند، دوای ئەوەی 238 رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، پاش ئەوەی ساڵی رابردوو تۆمەتبار كرابوو بە ئەندام لە رێكخراوێكی تیرۆریستی.

تیمتەك لە ئەیلولی 2018وە لە زینداندایە، دوای تاوانباركردنی بە 13 ساڵ زیندانی سزادراو لە مانگی شوباتیشەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن كردو داوای دادگاییەكی دادپەروەرانەی كرد.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان