عیراقی
زیاتر لە ملیۆنێك شیعە مەزهەب لە كەربەلا شین دەگێڕن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ یادی عاشورایە و ساڵرۆژی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن-ی كوڕی ئیمام عەلی، دواهەمین خەلیفەی راشدینە، ساڵانە لەو یادەدا شوێنكەوتووی زۆری مەزهەبی شیعە روو لە كەربەلا دەكەن، ئەمساڵیش بەو بۆنەیەوە زیاتر لە ملیۆنێك كەس روویان لە كەربەلا كردووە و بەبۆنەی ئەو یادەوە شیوەن دەگێڕن.
زیاتر لە هەزار و 300 ساڵ لەمەوبەر، ئیمام حوسێن-ی كوڕی عەلی كوڕی تالیب لەلایەن سوپای یەزدی كوری مەعاویە گەمارۆ دەدرێ و دواتر ئیمام حوسێن و شەش هاوەڵەكەی لەسەر دەسی ئەو سووپایە شەهید دەكرێن و سەری ئیمامی حوسێن بە بڕدراوی دەگەڕێندرێتەوە بۆ یەزید.
هەموو ساڵێك لەم بەروارە خاڵكی شیعە مەزهەب لە سەرانسەری جیهان روو لە كەربەلا دەكەن بۆ سەردانكردنی مەزاری ئیمام حوسێن و رۆژەكە بە شین و گریان بەسەر دەبەن، ئەمساڵ سەرەڕای هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نزیكەی ملیۆنێك و نیو كەس روویان لە مەزرگەی ئیمام حوسێن كردووە و بۆ رێگریكردنیش ژمارەیەك ئامێری تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شوێنە پیرۆزەكانی شیعە لە عیراق بەتایبەتیش مەزارەكانی حوسێن و حەسەن دانراوە.