کوردستانی

نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن، باس لەوەشدەكات كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچووە و بەمزووانە بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت.

رێكان كەمال، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچووە و دواتر بڕیار دەدرێت كەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە".

وتیشی "داوای راوێژ لە وەزارەتی تەندروستی كراوە بۆ ئەو مەبەستە و بەمزووانە بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن و شێوازەكەی دەدرێت".

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند "رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا بڕیار لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت".

بەپێی زانیاریەكان، چەند بژارەیەك لەبەردەم وەزارەتی پەروەردەدایە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن، یەكێك لەوانە دەوامی سێ رۆژ بە سێ رۆژە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال