کوردستانی

هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژ بەرۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە هەڵکشاندایە، سەرپەرشتیارى تیمى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانیش دەڵێت "تووشبووانی دیکەی کۆرۆنا لە شارەکانی دیکەی کوردستان و عیراقیش دێنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیارى تیمى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ مەودا میدیا لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی وتی "ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژبەڕۆژ روو لە زیادبوونە، بەڵام ئەو ژمارەیەی تووشبووان کە لە سلێمانی هەژماردەکرێت تەنها سلێمانی نییە، بەڵکو نەخۆشی شارەکانی دیکەی کوردستان و عیراقیش دێنە سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو نەخۆشانەی کەدێن لە شارەکانی دیکەوە لەسەر ویستی خۆیانە کە دوا دەکەن لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چارەسەر وەربگرن، تەنانەت نە خۆشمان هەیە لە نەجەف و بەسرەوە هاتوون".

لەبارەی دۆخی تەندروستی تووشبووەکان رایگەیاند "تەنها یەک نەخۆش لەژێر هەناسەدانی دەستکردایە، بەڵام زیاتر لە 20 نەخۆشی دیکە لە ژێر ئامێری ئۆکسجیندان".

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی 11771 کەسە و لەو ژمارەیەش 8019 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 587 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد