کوردستانی

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وادەی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وادەی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاری دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد هەركات بارودۆخی پەتای کۆرۆنا و مەترسییەكانی كەمبووەوە لەنزیكترین كاتی گونجاودا كۆمەڵ كۆنگرەی خۆی دەبەستێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش زیاتر لەچارەكەسەدەیەك لەدەسەڵاتی خۆمالی لەهەرێمی كوردستان ، بەداخەوە بەهۆی خراپی بەرێوەبردنی حكومداری لەهەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی و یەكێتیەوە ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیران و مەینەتیەكانی سەرهاوڵاتیان ڕوو لە هەڵكشانەو لەلێواری تەقینەوەدایە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لەپێناو وە دەستهێنانی بەرژەوەندیە شەخسی و حیزبیەكان نەیانتوانیوە ڕێگری لەئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی گشتی بكەن و چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدەن ، ئەمەش هۆكاری سەرەكی ناسەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریی و تەواوی ئاڵۆزیەكانی هەرێمی كوردستانەو، بەرپرسیاری یەكەم لەئاڵۆزیەكان و خراپی باروگوزەرانی خەڵكیش دەسەلاتدارانی هەرێمی كوردستانن".

ئاماژە بەوەکراوە "كۆمەڵی ئیسلامی بەردەوامە لەسەر هەڵوێستی چەسپاوی خۆی كە لەسەری ناسراوە و پێناسەی كۆمەڵی ئیسلامیە كە پشتگیرو داكۆكیكاری داخوازیەكانی جەماوەری ستەم دیدەی گەلی كوردستانە".

کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەڵوێستەسیاسیەكانمان و ڕۆڵی فراكسیۆنەكانمان لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان و بەغداد ئەوراستیە دەسەلمێنن و ، گەلەكۆمەكە كردن لەپەرلەمانتارمان و هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری سەلمێنەری ئەوراستیەن كەكۆمەڵ لەبەرەی خەڵكەو داكۆكی لەداخوازیەكانیان دەكات و لەوپێناوەشدا باجی داوە، هەروەها كۆمەڵ هەمووڕێگایەكی مەدەنی و دیبلۆماسی لەبەردەمی دا كراوەیەو دەیگرێتەبەر لەپێناو سووككردنی باری قورسی سەرشانی هاوڵاتیان و دەربازكردنیان لەوقەیرانە بەرفراوانەی بۆیان خولقێنراوە، گردبوونەوەو خۆپیشاندان بەشێوازی مەدەنی بەمافی ڕەوای هاوڵاتیان دەزانین و پشتیوانی لێ دەكەین ، دوورلەتوندووتیژی و هەڵكوتانە سەر شوێنەگشتیەكان".

ئەوەش هاتووە "پێویستە لایەنی دەسەڵات لەبەرامبەر هاوڵاتیانی ناڕازی و خۆپیشاندەر  توندوتیژی بەكارنەهێنێ و خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی ئازارو زیندانی كردن نەكاتەوەو ، هەرلێرەشەوە داواكارین ئەوهاوڵاتیانەی لەلایەن دەزگائەمنیەكانەوە لەشوێنەجیاوازەكان دەستگیر كراون ئازاد بكرێن، هەروەها ئەنجومەنی سەركردایەتی چالاكی و هەڵوێستەكانی فراكسیۆنی لەپەرلەمانی كوردستانی  بەرز پێناسەكردوو هەنگاوەكانی بەخەباتی راستەقینەی كاری پەرلەمانی وەسفكردو پشتگیری خۆی بۆفراكسیۆنەكە دەربڕی".

لە بارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشخراوەتەڕوو "لەسەرپرسی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامیش بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوو كۆنگرەی چوارەم ببەسترایە ، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناو بەلەبەرچاوگرتنی تەندروستی ئەندامان و جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەستنی كۆنگرە لەوادەی خۆی دا ئەنجام نەدراو هەركات بارودۆخی پەتاكە و مەترسیەكانی كەم بوویەوە لەنزیكترین كاتی گونجاودا كۆمەڵ كۆنگرەی خۆی دەبەستێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد