کوردستانی
سیستەمی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی هاککەرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوە و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیارێکی سەخت دەبێت و چەندین پێشنیازیشکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ، یەکێک لەوانەش سیستەمی ئەلکترۆنییە، بەڵام گروپێک یان بەشێک لە خوێندکاران بەو پێشنیازە ناڕازین و هەڕەشەی هاککردنی سیستەمەکە دەکەن.
لای خۆشییەوە عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی شێوازی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "کردنی خوێندن بە شێوازی ئەلکترۆنی تەنها پێشنیازێکە و نەبووەتە بڕیار تاوەکو جێبەجێ بکرێت، بۆیە لە ئێستادا دیاریکراو نییە ساڵی نوێی خوێندن چۆن دەبێت".
س.س

بیروڕا