عیراقی
مستەفا کازمی بڕیارێکی گرنگی تایبەت بە گەندەڵکاران دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت بڕیاریان داوە لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی و تاوانە نائاساییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد لیژنەکە دەسەڵاتى پێویستى پێدراوە بۆ بەدیهێنانى شکۆی دەوڵەت و مافی هاوڵاتییان.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ئاشکرای کرد "بڕیارمانداوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى باڵا تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى و تاوانە نائاساییەکان، هەروەها قۆناغى یەکەمى لێکۆڵینەوەکان لەبارەى گەڕان بەدواى راستییەکانى پێشێلکاریی دژى خۆپیشاندەرانى تشرین کۆتایی هاتووە".
کازمی رایگەیاند "لیژنەکە دەسەڵاتى پێویستى پێدراوە بۆ بەدیهێنانى شکۆی دەوڵەت و گەڕانەوەى مافى هاوڵاتییان"، ئاماژەی بەوەشکرد " کارەکانى تۆمارکردنى ناوى بریندار و کوژراوانی خۆپیشاندانەکان دەستیپیکردووە بۆ ئەوەى ئامارێکى دروستیان دەستبکەوێت تا بتوانن مافەکانیان بۆ دابین بکەن".

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق وتی "لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت و حکومەتی عیراق بەڵێنەکانی دەباتە سەر".
س.س
س.س