کوردستانی
لەم پارێزگایەی هەرێم چەند بەرپرسێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
گۆڕانکارییەکان لە پۆستە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆکیش رایدەگەیەنێت رۆژی سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی.
ئیدریس هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی سێشەممە 1ی ئەیلولی 2020 ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دهۆک".
لەبارەی ئەو شەش پۆستەوە وتی "ئەو شەش پۆستە کە مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە پێکهاتووە لە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و کارەبا و گەشتوگوزار و ئەوقاف و کشتوکاڵ و رۆشنبیری".
وتیشی "چەند بەربژێرێک هەن بۆ ئەو پۆستانە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی دیاری دەکرێت".
ئیدریس هەرکی ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جێگری ئیداری پارێزگاری دهۆک هەڵبژێردرا کە لە نەتەوەی کریستیانە، هەروەها بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار بەربژێرێکی ئێزیدی هەیە".
س.س

بیروڕا