کوردستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی دڵتەزێندا منداڵێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی دڵتەزێندا منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری رانیە منداڵێڪی تەمەن 3 ساڵان لە ماڵی خۆیان ڪەوانتەری بەسەردا بەربووەوە و بەوهۆیەوە گیانی لە دەستدا، هەروەها پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێڪی تەمەن (3) ساڵان بەناوی (ل. هـ. ط) دانیشتوی رانیە لە گەڕەڪی قەڵات گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری رانیە".

ئاماژە بەوەشکرد "بە وتەی ڪەسوکاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان ڪەوانتەری بەسەردا بەربووەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری رانیە رادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو "مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ رووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە