عیراقی
وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی گواستنەوەی گەنم لەنێوان پارێزگاکاندا بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزری وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە عیراق کۆتایی هاتووە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقیش رایدەگەیەنێت بریاریانداوە رێگە بدرێت بە هاتوچۆپێكردن و گواستنەوەی بەرهەمەكانی گەنم و جۆ لەنێوان پارێزگاكانی عیراقدا و ئەو كارەشیان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی ئابوری جوتیاران و پاڵپشتیكردنی پرۆژە كشتوكاڵیەكانی كەرتی تایبەت.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاند "بە لەبەرچاوگرتنی كۆتایهاتنی وەرزی وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جوتیاران، بریارماندا رێگە بدرێت بە هاتوچۆپێكردن و گواستنەوەی بەرهەمەكانی گەنم و جۆ لەنێوان پارێزگاكانی عیراقدا، هەروەها ئەو كارەشیان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری جوتیاران و پاڵپشتیكردنی پرۆژە كشتوكاڵیەكانی كەرتی تایبەتە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەم بڕیارەیان سوودێكی زۆر بە خاوەن كێڵگەو پرۆژەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر دەگەیەنن و بەرهەمی دانەوێڵەو عەلەفیش بەپێی پێویست و هاوسەنگ لە تەواوی پارێزگاكاندا دابین دەكرێت".
هەروەها ئاشكراشیكرد "گەنم و جۆ یەكێكن لە بەرهەمە ستراتیژیەكان و دەیانەوێت ئەو پارێزگایانەی زیادە بەرهەمیان لە گەنم هەیە هەناردەی ئەو پارێزگایانەی بكەن، كە ئەمساڵ برێكی كەمترین لەو بەرهەمە هەیە و سەرجەم گومرگەكانیش راسپێردراون ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی ئەو بەرهەمە بکەن".
س.س
س.س