جیهانی
دوای گەشانەوەی ئەستێرەی بەختی... خوشكەكەی سەرۆك بەشێوەیەكی گوماناوی ون دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كیم یۆ جۆنگ، خوشكی كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ئەستێرەی بەختی دەركەوت و بووە دیارترین دەموچاوی سیاسی لە وڵاتەكەی و هەندێك باسیان لەوەدەكرد كە رۆڵی سیاسی گەورە دەبینێت لە دەوڵەتە شیوعیە گۆشەگیرەكەدا، بەڵام ماوەیەكە بەشێوەیەكی گوماناوی دیارنەماوە.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی"شۆسن ئیلبۆ" ی كۆریای باشوور، خوشكەكەی كیم جۆنگ ئون ماوەی زیاتر لە مانگێكە لەهیچ بۆنەیەكی ئەو وڵاتەدا دەرنەكەوتووە ئەوەش جێگەی گومانە".
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو دەزگای هەواڵگری كۆریای باشوور لیژنەی هەواڵگری پەرلەمانی وڵاتەكەیان ئاگاداركردەوە كە سەرۆكی كۆریای باكوور بەشێك لەدەسەڵاتەكانی داوەتە خوشكەكەی.
ئەوەی گومانەكانی زیاتر كردووە، چوارشەممەی رابردوو، ئاژانسی رەسمی كۆریای باكوور هەواڵی كۆبوونەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا باس لەوە دەكات سەرۆكی كۆریای باكوور، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان لەبارەی ئەو زریانەوە كردووە كە بەشێك لە وڵاتەكەی گرتووەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا زۆربەی سەركردەكانی حزبی شیوعی كۆریای باكوور ئامادەبوون بەڵام خوشكەكەی سەرۆك ئامادە نەبوو هەرچەندە كاندید بووە بۆ ئەوەی بكرێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كۆریای باكوور.
وەك میدیاكانی كۆریای باشوور باسی دەكەن، لەكۆبوونەوەكانی پێشووی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی و كۆبوونەوەكانی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە هەمیشە خوشكەكەی سەرۆك ئامادەبووە و سەرقاڵی تێبینی نوسین بووە كاتێك براكەی قسەی كردووە.