ئابووری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، بەرای چاودێرانی بواری وزە هۆكارەكەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی دوای كۆرۆنا و رێككەوتنی "فاز" ی نێوان چین و ئەمەریكا و وڵاتانی ئۆپیك پڵەسە.

ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (46) دۆلار و (8) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش   بە (43) دۆلار و (12) سەنت فرۆشراوە.

دوێنێ، یەكشەممە (30ی ئابی 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (45) دۆلار و (87) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی  بە (43) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

Qaiwan
Qaiwan