ئابووری
لەیەك رۆژدا داهاتی گومركەكانی عیراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیار دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەستەی گومركەكانی عیراق رایگەیاند " رۆژی شەممە داهاتی گومركەكانی عیراق زیاتر بووە لە سێ ملیار دینار، ئەوەش وەك خۆیان ئاماژەیان پێداوە لە ئەنجامی كاركردنی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراقە، كە بەشێوەیەكی پیشەیی و بەپلانێكی ئاستبەرز ".
دەستەی گومركەكانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە "سەرەڕای وەرنەگرتنی رسوماتی گومركی لەسەر زۆرێك لە كەلوپەلەكان و كەمی هاوردە بەهۆی داخستنی بەشێك لە دەروازە سنورییەكانەوە، كۆی داهاتی گومرك رۆژی شەممە گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیار و 87 ملیۆن دینار".
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە "كارئاسانییان كردووە بۆ چونە ناوەوەی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی و خۆراك بەچاودێری راستەوخۆی ئیدارەی باڵای دەستەی گشتی گومركەكان".
دەستەی گومركەكانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەڵكشانی داهاتی دەروازەكان بەو جۆرە لە ئەنجامی كاركردنی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراقە، كە بەشێوەیەكی پیشەیی و بەپلانێكی ئاستبەرز، بەشێوەیەك كە بەپێی یاسا بەركارەكانی عیراق چاودێری جوڵەی بازرگانی هەموو دەروازە سنورییەكان دەكەن".