جیهانی

ئیسرائیل: بەنهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ زۆر وڵاتی ئیسلامی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل: بەنهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ زۆر وڵاتی ئیسلامی هەیە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایدەكات زۆر وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی، بە نهێنی پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتەكەیدا هەیە و گفتوگۆكانیان دوور لە چاوی كامێرا و میدیاكان بەردەوامن، بنیامین ناتانیاهۆ باس لەوەشدەكات لە داهاتوودا رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات پێشكەوتنی گەورە دروستدەكات.

هەوڵەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیكەی عەرەبی بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا هەریەك لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ لە تەلئەبیبن بڕیاریشە لەگەڵ شاندێكی باڵای ئیسرائیلی بچنە ئەبوزەبی.

دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل  لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی  "بۆ یەكەمجار لە مێژوودا فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی كە شاندێكی باڵای ئیسرائیلی ئەمەریكی هەڵگرتووە، لە تەلئەبیبەوە دەگاتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی ئیماراتی یەكگرتوو".

وتیشی  " ئیمارات بەفەرمی بایكۆتی لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبینین ئەم رێككەوتنە چ پێشكەوتنێك دێنێتە ئاراوە، زۆر گفتوگۆی دیكەی نهێنیمان لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمان هەیە، كە بەراستی دەیانەوێت دان بە ئیسرائیل و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكانیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێن".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان