جیهانی

كۆمیتەی بەرگرتن لەئەشكەنجە ئامارێك لەبارەی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنوسان بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمیتەی بەرگرتن لەئەشكەنجە ئامارێك لەبارەی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنوسان بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 لقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشكەنجە رایگەیاند "تەنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لانی كەم 20 رۆژنامەنووس لەناو ململانێی بەرفراواندا ونبوون، بە تایبەت لە عیراق و سوریا.

كۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشكەنجە (سی پی جەی) لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە " خێزانی رۆژنامەنوسە ونبوەكان زۆرجار بێ زانیاری دەمێننەوە، چەندین ساڵ بەدوای سەرەداو و دەنگۆدا دەچن بۆ دۆزینەوەی راستی لەبارەی شوێن و چارەنوسی ئازیزانیان".

ئەو رێكخراوە راشیگەیاندووە  " خێزان و هاوكارانی ئەو رۆژنامەنوسانە شایەنی وەرگرتنی وەڵامن، دەبێت دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوەی ورد و باوەڕپێكراو بكەن و هەموو ئامرازێكی بەردەستیان بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی ئەم رۆژنامەنوسانە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان".

سی پی جەی بە بۆنەی رۆژی جیهانی بێ سەروشوێنان كەمپینێكیشی دەستپێكردووە بە ناوی "ئەوان ونبوون، بەڵام لەبیرنەكراون".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان