جیهانی

كێ دەبێتە جێگرەوەی سەرۆك وەزیرانی یابان؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێ دەبێتە جێگرەوەی سەرۆك وەزیرانی یابان؟
مەودا میدیا- هێمن سەعید

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی جیجی یابانی، بڕیارە پارتی دیموكراتی ئازادی فەرمانڕەوا لە یابان 24ی سێپتەمبەری داهاتوو دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی كەسێك بۆ جێگرەوەی شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی یابان.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "شینزۆ ئابی زیاتر لە هەموو سەرۆك وەزیرانەكانی یابان لەدەسەڵاتدا مایەوە كە رۆژی هەینی رابردوو بەهۆی توشبوونی بەنەخشی كۆڵۆن دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە".

لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز "ئەو كەسەی هەڵدەبژێردرێت بۆ سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئازاد راستەوخۆ دەبێتە سەرۆك وەزیران، چونكە پارتی دیموكراتی ئازاد زۆرینەی پەرلەمانی هەیە".

بەگوێرەی راپرسییەك كە ئاژانسی كیۆدۆی یابانی ئەنجامیداوە "شیجیرۆ ئیشیبا، وەزیری پێشووی بەرگی یابان چانسی جەماوەری زیاتری هەیە بۆ بوون بەسەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە".

هەر  بەپێی راپرسییەكە "ئیشیبا 34% ی رێژەی دەنگەكانی راپرسییەكەی بەدەستهێناوە كە 14 جار زیاترە لە ئەو رێژەیەی كە یوشیهیدی سۆگا بەدەستیهَێناوە كە ئەویش دووەم كەسە كە چانسی بوون بەسەرۆك وەزیرانی هەبێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان