گێتی
"رەفتاری ترەمپ لە كۆنگرەی پارتی كۆمارییەكان سەدام حسێنی بیرخستمەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
پاتریك كۆبرن كە نوسەرێكی دیاری ئەمەریكییە، لە وتارێكدا كە رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "هەڵسوكەوتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەی پارتی كۆمارییەكان سەدام حسێنی سەرۆكی كۆچكردووی عیراقی وەبیرهێنامەوە".
باتریك كۆبرن نوسیویەتی "لێدوانە سیاسییەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە كۆنگرەی كۆمارییەكان پەیامێكی توندی ژەهراوی بوو بۆ گەلی ئەمەریكی كە باڵایی كاری توندوتیژی و وەهمی بوو بەسەر وڵاتدا".
كۆبرن هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە "دەركەوتن و جموجوڵی ئەندامانی كۆنگرەكە هاوشێوەی بەشداربووانی كۆنگرەی حزبی بەعس بوو كە چۆن سەدام حسێن فەرمانی دەكرد بەسەریاندا و لەكاری دووردەخستنەوە".
ئەو نوسەرە باسی لەوەشكردووە "هەموو لێدوانەكانی كۆنگرەكە ستایش و پیاهەڵدان بوو، لەكاتێكدا رەفتارەكانی ترەمپ بووەهۆی كارەسات بۆ ئەمەریكییەكان كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر لە 180 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە".
كۆبرن روونیشیكردووەتەوە "سەدام حسێن پێش 30 ساڵ هەمان رەفتاری كرد كاتێك باسی لەسەركەوتنی كرد لە شەڕی (ام الماعارك) بۆسەر كوەیت و ئەو كاتەی بە سەركەوتنی گەورەی عیراقیەكان ناوبرد".