جیهانی

بەچاودێری روسیا ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و پارتێكی سوری رێكدەكەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەچاودێری روسیا ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و پارتێكی سوری رێكدەكەون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی- مەسەدە، كە لەسەر داوای فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی روسیا چووبووە مۆسكۆی پایتەخت، رێككەوتنی لەگەڵ پارتێكی سورییدا واژۆ كرد.

بەپێی هەواڵیكی ئاژانسی هاوار، شاندەكەی مەسەدە لەسەر داوای فەرمیی روسیا رۆژی 27ی ئەم مانگە گەیشتووەتە مۆسكۆ و ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل‌  رێككەوتنێكی واژۆ كردووە.

ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی مەسەدە بە ئاژانسەكەی وتووە "رێككەوتنەكە هەنگاوێكی نوێ دەبێت بۆ چارەسەری سیاسی سوریا، بۆیە دڵخۆشین و هیوادارین بەردەوام كار هەبێت لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی سوریا و هەروەها تیشك خستنە سەر چارەسەری سیاسی لەبری چارەسەری سەربازی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێ و قەیرانەكان و گەڕانەوەی ئاوارە و دەربەدەربووەكان بۆ زێدی خۆیان".

هەروەها قەدری جەمیل، سەرۆكی پارتی ئیرادەی گەل بەو ئاژانسەی وتووە " رێككەوتنەكە لەلایەن دوو لایەنی سوریاوە كراوە  بەبێ دەستوەردانە دەرەكییەكان و دواتریش دەچنە وەزارەتی دەرەوەی روسیا".

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی روسیای ئەمڕۆش خاڵەكانی رێككەوتنەكە بەمشێوەیەیە:-
-سوریای نوێ سوریایەكی یەكگرتووی سەر دیموكراتییە كە هاوڵاتیبوونی یەكسان و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بەدەست دەهێنێت، شانازیی بە هەموو پێكهاتەكانییەوە دەكات (كورد ، سوریانی ، ئاشوری ،  توركمان ، ئەرمەنییەكان ، چەركەس).
-چارەسەری سیاسی تاكە رێگای دەرچوونە لە قەیرانی سوریا، چارەسەرێكە لەسەر بنەمای سەروەری گەلەكەی بە هەموو پێكهاتەكانیەوە و مافی چارەی خۆنووسین لە رێگای دیالۆگەوە.

-دەوڵەتی هاووڵاتی یەكسان  هیوا دەبێت و جەخت لەسەر فرەیی كۆمەڵگای سوریا دەكاتەوە، پابەندبوون بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی دیموكراتی و رەوا بۆ كێشەی كورد لە سوریا بە پێی پەیمان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان و دانپێدانانی دەستووری بە مافەكانیان، هەروەها مافە نەتەوەییەكانی سریانی و ئاشوری و هەموو پێكهاتەكانی سوریا لە نێو یەكپارچەیی سوریا و سەروەری خاكی دا.

-ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پێویست دەزانین بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی كە لە ناوچەكەدا هەیە، هەروەها گرنگە سوود لە ئەرێنی و نەرێنییەكانی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری وەربگیرێت وەك شێوەیەك لە خۆ بەڕێوبردنی گەل لە هەرێمەكە، بەپێی رێیكەوتنی نێوان گەلانی سوریا و رێزگرتن لە ئیرادەی گەل و خاكی سوریا، پێویستە سیستمی خۆبەڕێوەبەری پێشبخرێت.

-سوپای سوریا دامەزراوەی گشتی نیشتمانییە، كە سنووردارە بە هەڵگرتنی چەك و دەست لە سیاسەت وەرنادات، هێزەكانی سوریای دیموكرات كە بە جدی بەشداری شەڕی تیرۆریان كردووە و بەردەوامن لە پێشخستنی پێكەوەژیان، پێویستە لە ناو ئەم دامەزراوەیەدا بەشداربن لەسەر بنەمای هاوكێشە و میكانیزمی رێككەوتن.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان