عیراقی
چاوەڕواندەكرێت بەرهەمی خورمای ئەمساڵی عیراق بگاتە 700 هەزار تۆن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند "هەناردەی خورما لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمەوە دەستپێدەكات و بۆ زیاتر لە 10 دەوڵەت دەنێردرێت".
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقی راگەیاندووە "پرۆسەی لێكردنەوەی خورما هێشتا بەتەواوی دەستیپێنەكردووە، بەڵام بڕی بەرهەمی ئەمساڵی خورما زیاترە لە ساڵی پار و جۆرەكەشی باشترە".
هەروەها وتیشی "پرۆسەی دەستپێكردنی هەناردەكردنی خورما بۆ دەرەوە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەستپێدەكات".
ئەو وتە بێژە ئەوەشی دوپاتكردەوە "ئاگایان لە رێكخستنی سنور دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و رێگریكردن لە هاوردەی دەرەكی و وەزارەت بەزووی بڕیاری رێگریكردن لە هاوردەكردنی خورما بۆ ناوخۆی وڵات رادەگرێت".
حەمید نایف پێشبینی دەكات ئەمساڵ رێژەی بەرهەمی ناوخۆیی خورما بگاتە 700 تۆن لە خورمای جۆراوجۆر".