کوردستانی

هێمن هەورامی: سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان ناكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هێمن هەورامی: سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان ناكەین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان  لە بارەی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان رایگەیاند، كۆمەڵێك خاڵی ناپەیڕەویی لەیاداشتەكەدا هەبووە، بۆیە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە رەتكراوەتەوە و بانگهێشت ناكرێن.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرابوو بۆ پەرلەمان، بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بەڵام كۆمەڵێك خاڵی ناپەیڕەویی لەیاداشتەكەدا هەبوو بۆیە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە رەتكرایەوە".

بە وتەی هێمن هەورامی "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان چاودێریكردنی حكومەت بەنوسینی پرسیار دەستپێدەكات دواتر خستنەڕووی بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆ، دواتر دەچێتە سەر بانگهێشتكردن، دواتر دانیشتنی متمانە لێسەندنەوە دەستپێدەكات، بەڵام ئەوان باسی خاڵی یەك و دووەمی چاودێرییەكەیان نەكردووە، هەروەها بانگهێشتەكە دەبێت بۆ یەك كەس بێت، بەڵام ئەم پەرلەمانتارانە تێكەڵیان كردووە، ئەم یاداشتەی ئەوان تێكەڵییەكی تێدابوو، بەڵگەی پێویستی تێدانەبوو، بۆیە پەرلەمانتاران بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن دووبارە ئەو یاداشتە پێشكەشبكەنەوە".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد "ئەمڕۆ بانگی پەرلەمانتاران دەكرێت و كارنامە رادەگەیەنرێت، چوارشەممە كۆبوونەوەكان دەستپێدەكەنەوە".

23ی ئەم مانگە، بە مەبەستی بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، 24 پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی یەكێتی، كۆمەڵ، گۆڕان، یەكگرتوو، ئازادی و سەربەخۆكان واژۆیان لەسەر یاداشتەكە كرد و رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردبوو، بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە