کوردستانی

شاندێكی كوردی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكی كوردی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبووەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی- مەسەدە، كە لە روسیایە، دوای واژۆكردنی رێككەوتنێك لەگەڵ پارتێكی سوریا، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی مەسەدە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەگەڵ لاڤرۆف كۆبوونەتەوە و باسی چارەسەریی قەیرانی سوریا، كۆبوونەوەكانی كۆمیتەی دەستوری بنەڕەتی سوریا لە جنێڤ و هاوكارییە مرۆییەكانیان كردووە.

شاندەكەی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی- مەسەدە، پێكدێت لە "ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی بەڕێوبەریی مەسەدە و جێگرەكەی حیكمەت حەبیب، سەنحاریب بارسوم سەرۆكی یەكێتی سوریانەكان و سیهانۆك دیبۆ نوێنەری مەسەدە لە میسر".

جێگای ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ شاندەكەی مەسەدە، كە لەسەر داوای فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی روسیا چووبووە مۆسكۆی پایتەخت، رێككەوتنێكی لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل‌‌ واژۆ كردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە