جیهانی
ئەمەریكا: داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین لێپرسینەوە لەئێران بكەن لەسەر تاوانەكانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوای لە توركیا و یۆنان كرد ئاڵۆزیەكانی نێوانیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كەم بكەنەوە، داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لێپرسینەوە لەگەڵ ئێران بكەن بە وتەی ئەو لەسەر ئەو تاوانانەی ئەو وڵاتە ئەنجامیداون.
مایك پۆمپیۆ،وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە توركیا و یۆنان گرژییەكانیان لەرۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كەم بكەنەوە، داوا لەهەمووان دەكەین دەست بە گفتوگۆی دیپلۆماسی بكەن تا ئاڵۆزیەكان لەسەر ئەو ناوچەیەی توركیا بەنیازە وزەی تێدا بەرهەم بهێنرێت كەم ببێتەوە".
پۆمپیۆ، داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد "لێپرسینەوە لەگەڵ ئێران بكەن لەسەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیداون،پێویستە رووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببینەوە كە ئێران لە ناوچەكە دروستیكردوون".
سەبارەت بە لوبنانیش وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "دۆخی لوبنان پەسەندكراو نییە، چەكداماڵینی حزبوڵاش لەو وڵاتە یەكێكە لەگەورەترین كێشەكان".