جیهانی

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی: ژەنراڵەكانی سوپا داوایەكی ئەردۆغانیان رەتكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامەیەكی ئەڵمانی: ژەنراڵەكانی سوپا داوایەكی ئەردۆغانیان رەتكردووەتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 دوای ئەوەی رۆژنامەی "دی فێڵت" ی ئەڵمانی هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە، كە چەند فەرماندەیەكی سەربازی توركیا رەتیكردووەتەوە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا جێبەجێ بكات، كە داوای لێكردووە كەشتییەكی یۆنانی تێكبشكێنێت، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

حامی ئاكسۆی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو هەواڵەی رۆژنامەی "دی فێڵت" ی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە وەهمییە".

وتیشی "قسەكانی وتەبێژی حكومەتی یۆنانیش لەوبارەیەوە هەر دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو هەواڵە وەهمییەوە، ئەوە روویەكی نوێی سیاسەتی یۆنانە بەرانبەر وڵاتەكەمان".

رۆژنامەی دی فێڵتی ئەڵمانی، هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، فەرمانی بە ژەنراڵەكانی سوپای وڵاتەكەی كردووە هەر كەشتییەكی یۆنانی نزیكی سوپاكەیان بووەوە تێكیبشكێنن و نوقمی ئاوی بكەن هەروەها ئەو فڕۆكانەش تێكبشكێنن كە دێنە ئاسمانی ئەو ناوچەیەی تێیدا توركیا بەدوای وزەدا دەگەڕێت، بەڵام ژەنراڵەكانی سوپا ئەو داوایەی ئەردۆغانیان رەتكردووەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان