جیهانی

ئەزهەر لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی شێوێندراوی پێغەمبەری ئیسلام هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەزهەر لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی شێوێندراوی پێغەمبەری ئیسلام هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

زانكۆی ئەزهەری میسری رایگەیاند دووبارە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دروستكراوی نەشیاو بۆ پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن گۆڤاری شارڵ ئیبدۆی فەرەنسییەوە كارێكی خراپە و "رق و كینە زیاتر بڵاودەكاتەوە و كۆسپیش لەبەردەم هەوڵەكان بۆ گفتوگۆكردن لەنێوان ئایینەكان دروست دەكات".

لە راگەیەندراوێكدا زانكۆی ئەزهەری میسریدا هاتووە "بە هەموو شێوەیەك و ئەوپەڕی سووربوونەوە ئەو كارەی گۆڤاری شارڵی ئیبدۆی فەرەنسی رەتدەكەینەوە، كە هەڵساوە بە دووبارە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دروستكراو و شێوێنراوی پێغەمەری ئیسلام، درودی خوای لەسەر بێت، لە ژمارەی رۆژی چوارشەممەیاندا".

ئەزهەر هۆشداری لەوەش داوە "سووربوون لەسەر تاوانی بڵاوكردنەوەی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام، گوتاری توندڕەوی و رق و كینە تۆخ دەكاتەوە و هەستی مسوڵمان بریندار دەكات"، ئەوەش هاتووە "ئەو كارە نەشیاوە كۆسپ لەبەردەم گفتوگۆی ئایینەكان دروست دەكات كە ساڵی پار لەنێوان دوو سیبموڵی ئایینی ئەنجامدرا".

خ.غ


Qaiwan
Qaiwan