جیهانی
ئایەتووڵڵا خامنەیی: هیوادارین ئیماراتییەکان بە زووترین کات بەخەبەر بێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران باس لەوەدەکات هیوادارین ئیماراتییەکان بە زووترین کات بەخەبەر ببنەوە و قەرەبووی ئەو کارە بکەنەوە و دژی ئیسرائیل بوەستنەوە و راشیگەیاندووە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خیانەتی لە جیهانی ئیسلام کرد.
ئایەتووڵڵا خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسی سی و چوارەمی کەرتی پەروەردەی ئێران باسی لە پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل کرد و وتی "ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خیانەتی لە جیهانی ئیسلام کرد، لە گەلانی عەرەب و وڵاتانی ناوچەکە و لە فەڵەستین خیانەتی کرد".
وتیشی "ئەڵبەت ئەم خیانەتە بەردەوام نابێت بەڵام وەک پەڵەیەکی ڕەش لە سەر ئەوان دەمێنێتەوە"و ئاماژەی بەوەش کردووە "هیوادارین ئیماراتییەکان بە زووترین کات بەخەبەر ببنەوە و قەرەبووی ئەو کارە بکەنەوە".
باسی لەوەش کردووە "گەلی فەڵەستین رووبەڕووی گوشارێکی زۆر بووەتەوە، لە هەموو بوارێکدا، ئەو کات ئەوان دێن و لەگەڵ ئیسرائیل و کەسانی ناپاکی ئەمەریکی وەک ئەو جولەکەی کە لە خێزانەکەی ترەمپە، لە دژی بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلام دەبنە هاوپەیمان".
ک.ر