عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت پرۆژەی بودجەی 2020 تەواو بووەو گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "وادەی گرێدانی دانیشتنی یەكەمی وەرزی یاسادانانی بۆ سێیەمین ساڵی یاسادان لەخوولی چوارەمی هەڵبژاردن، رۆژی شەممەی داهاتوو، پێنجی ئەیلولی 2020، كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ لە باڵەخانەی ئەنجومەن ساز دەكرێت".

وتیشی "تا ئێستا خشتەی كارەكانی یەكەم دانیشتن نەگەیشتووەتە دەستی ئەندامانی ئەنجومەنی  نوێنەران، پێشم وانییە دانیشتنێكی درێژخایەن بێت چونكە سەرەتای وەرزی یاسادانانە، وتاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی تێدا دەبێت لەگەڵ باسی كۆرۆنا و هەندێك كاروباری دیكە".

ئەحمەدی حاجی رەشید راشیگەیاند "پرۆژەی بودجەی 2020 گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر دوێنێ گفتوگۆی لەبارەوە نەكرابێت لە دانیشتنی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەكرێت و دەبێت بەزووترین كات بینێرنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تا دەنگی لەسەر بدرێت".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان