جیهانی

ژنێك پێنج منداڵی خۆی دەكوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك پێنج منداڵی خۆی دەكوژێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی پێنج منداڵیان لە شوقەیەكی شاری "زولینگن"ی خۆرئاوای ئەڵمانیا دۆزیوەتەوە، كە لەلایەن دایكیانەوە كوژراون.

رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە "نەنكی منداڵەكان پەیوەندی بە پۆلیسەوە كردووە و پێی راگەیاندوون، كە كچە تەمەن (27) ساڵییەكەی، هەر پێنج منداڵەكەی كوشتووە و منداڵی شەشەمی لەگەڵ خۆی بردووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەویش بكوژێت و دواتر خۆی بكوژێت".

وەك ئەو رۆژنامەیە باسی كردووە "ئەو منداڵانەی لەلایەن ئەو ژنەوە كوژراون تەمەنیان (1، 2، 3، 6، 8) ساڵانە، ژنەكە ویستوویەتی لەسەر هێڵێكی شەمەندەفەر لە نزیك وێستگەی "دۆسڵدۆرف" خۆی بكوژێت، بەڵام لە لایەن پۆلیسی پاسەوانی وێستگەكەوە رزگاركراوە".

پۆلیسی ئەڵمانیا سەبارەت بە چارەنووسی ئەو منداڵەی ژنەكە  لەگەڵ خۆی بردبووی، تا بكوژێت، رایگەیاندووە "منداڵەكە تەمەنی (11) ساڵە و پارێزراوە و رادەستی نەنكی كراوە". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان