جیهانی
قەتەر هاوكاری حوسییەكان دەكات دژی سعودیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رۆژنامەیەكی نەمساوی لە زاری ئەفسەرێكی پێشووی هەواڵگرییەوە ئاشكرایدەكات "قەتەر پشتیوانی حوسییەكانی یەمەن دەكات دژ بە سعودیە و بەهەمانشێوە كە پشتیوانی ئیخوانیەكان دەكات دژ بە چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی و ئیسلامی".
رۆژنامەی "دای پرێس" ی نەمساوی كە بە زمانی ئەڵمانی دەردەچێت ئاشكرایكردووە "جەیسۆن جی كە ناوی خوازراوی ئەفسەرێكی پێشووی هەواڵگری یە، ئاشكرایكردووە دەوحە چەندین ساڵە پشتیوانی دارایی حوسییەكان دەكات ئەویش بە ئامانجی ئەوەی سعودیە بكەنە ئامانج و دژایەتی بكەن".
ئەو رۆژنامە نەمساوییە ئەوەشی خستووەتەڕوو "دۆسیەكانی ئەو ئەفسەرەی پێشووی هەواڵگری وردەكاری تەواوی تێدایە سەبارەت بە چۆنیەتی هاوكارییەكانی قەتەر بۆ حوسییەكان و رێكخراوی ئیخوان موسلیمین و حزبوڵای لوبنانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئەویش رۆڵی مەترسیداری ئەو وڵاتە دەردەخات لەناوچەكە".
قەتەر هەوڵیداوە دەمی ئەو ئەفسەرەی هەواڵگری لەرێگەی پێدانی 750 هەزار یۆرۆوە دابخات تا باس لە هاوكارییەكانی قەتەر بۆ حزبوڵا و حوسیەكان نەكات، بەڵام هەوڵەكانیان وەك ئەو رۆژنامەیە باسی كردووە بێ ئەنجام بووە.