جیهانی
توركیا و یۆنان بۆ دورخستنەوەی شەڕ لەدەریای ناوەڕاست دەست بە گفتوگۆ دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمینداری گشتی رێكخراوی ناتۆ ئاشكرایكرد "توركیا و یۆنان لەسەر چوونە ناو پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان رێككەوتوون تا گرژی و شەڕ لە دەریای ناوەڕاست دووربخەنەوە".
یەنس ستۆلتینبێرگ، ئەمینداری گشتی رێكخراوی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" ئەوەشی خستەڕوو "دوای گفتوگۆكردنم لەگەڵ سەركردەكانی یۆنان و توركیا هەردوولا رێككەوتن لەسەر ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەن تا مەترسی پێكدادانی سەربازی لەدەریای ناوەڕاست دووربخەنەوە".
لەلایەن خۆشیەوە، خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند "وڵاتەكەی چاوەڕێیە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ یۆنان كۆببێتەوە".
وتیشی "ئامانجی كۆبوونەوەكە ئەوەیە چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانمان بكەین".
گرژییەكانی نێوان توركیا و یۆنان ئەوكاتە پەرەیسەند، كە توركیا دەستیكرد بە گەڕاان بەدوای وزەدا لەئاوەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كە یۆنان بە ناوچەی ئاویی خۆی دەزانێت.