جیهانی
ئەمەریكا دەستی بە سزادانی ئێران كردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەك پێشتر هەڕەشەی سەپاندنی سزای دیكەی بەسەر ئێران دا كردبوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزای بەسەر 14 كەسایەتی و كۆمپانیادا سەپاند كە سێ كەسیان لە ئیمارات نیشتەجێن.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا رایگەیاند "سزاكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن لە بواری وزە و بەشداری دەكەن لە گواستنەوە و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی ئەو وڵاتە".
لەو 14 كەسایەتی و كۆمپانیایەی ئەمەریكا سزای بەسەردا سەپاندوون، وەك وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا ئاماژەی پێداوە سێ كۆمپانیای ئیماراتین كە ئەوانیش (CHEMTRANS PETROCHEMICALS TRADING LLC" و"PETROTECH FZE" و"TRIO ENERGY DMCC")، هەروەها سزاكان چەند كۆمپانیا و كەسایەتییەكیش لە هۆنگ كۆنگ دەگرێتەوە كە خاوەنەكانیان ئێرانی و چینین".
لەساڵی 2017 ەوە ئەمەریكا دەستی بە سەپاندنی سزای نوێ كردووە بەسەر ئێراندا، بەوهۆیەشەوە سزای ئابووری قورسی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، ئەویش بە پاساوی ئەوەی "ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لەلایەن خۆشیەوە ئێران ئەمەریكا بەوە تۆمەتبار دەكات كە رێككەوتنە نێودەوڵەتیەكان پێشێل دەكات بەتایبەتیش رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كە ئەمەریكا لێی كشایەوە، دەشڵێت "ئەمەریكا تیرۆری ئابووری و پزیشكی دژی ئێران دەستپێكردووە".