کوردستانی

سلێمانی.. باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەسنووری پارێزگای سلێمانی باندێكی باج و سەرانەیان دەستگیركردوە، كە لە 10 كەس پێكهاتوون و سەرانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و فێڵیان لێکردوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەسنووری پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لیژنەیەك لەبەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیەوە پێكهێنرا، كەلەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەكرا، دوای چاودێریەكی ورد، توانرا ئەمشەو کاتژمێر 02:30 خولەک ئەو باندە 10 کەسییە دەستگیربکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم رووداوە لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود بووە، توانرا سەرجەمیان كە 10 تۆمەتبارن دەستگیر بکرێن، هەروەها لەكاتی دەستگیركردا بیكەیسیەك و چوار كڵاشنكۆف و ئێم فۆڕێك و پێنج دەمانچە و لەگەڵ چەند تەقەمەنییەك و دوو بێ تەل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووە".

باس لەوەشکراوە "لەناو ئۆتۆمبێلە گیراوەكاندا دووانیان تابلۆی ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگەیان لەسەرەو گوماندەكرێت ساختەبن و هێشتا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan