کوردستانی
لە یەک رۆژدا چوار کۆڵبەر بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی هەینی ئەمڕۆ لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج و کوژراون.
بەرەبەیانی هەینی ئەمڕۆ لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج و کوژراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قەلەرەشی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر کوژراون.
پەیامنێری هەنگاو لە سەردەشت ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ئاشکراکردووە، "زانست حەسەن نەژاد" تەمەن 25 ساڵ، "زانکۆ ئەحمەدی" تەمەن 22 ساڵ و "سرووش ملکاری".
هاوکات، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری زێوەی پیرانشار تەقەیان لە کاسبکاران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی زێوە گیانی لەدەستداوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ئابی ئەمساڵ 31 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.
س.س
س.س
بیروڕا



