کوردستانی

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی ھێزە ئەمنییەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی ھێزە ئەمنییەکان دەکات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەکات لە بەرانبەر دەستگیرکردنی باندێکی 10 کەسی کە باج و سەرانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "دە‌ستی یە‌ك بە‌ یە‌كی برایانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان دە‌گوشم لە‌پای ئە‌رك و ماندووبوونیان بۆ بە‌رقە‌راركردنی ئاسایش و ئارامی و دە‌ستگیركردنی باند و كە‌سانی دە‌رچوو لە‌ یاسا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پۆلیسی سلێمانی نیوە‌ی شە‌وی رابردوو، لە‌كاتی پشوودانی ھە‌موومان باندێكیان دە‌ستگیر كردووە كە‌ سە‌رانە‌یان لە‌ خە‌ڵك وە‌ردە‌گرت و ترس و دڵە‌ڕاوكێیان دروست دەکرد، ئە‌م ھە‌وڵانە‌ی پۆلیس و ھە‌موو دە‌زگا ئە‌منییە‌كانیتر مایە‌ی سە‌ربە‌رزیمانە‌، دە‌ستتان خۆش بێت و داواتان لێ دە‌كە‌م بە‌ردە‌وام بن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan