کوردستانی
بڕیاری درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران دوو پارێزگای هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت بڕیاری درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێ ناکرێت.

چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو بڕیارەی شەوی رابردوو حکومەتی هەرێم بۆ درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران دەریکرد، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە ئیدارە سەربەخۆکانی دەڤەرەکەشەوە جێبەجێ ناکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی پێنجشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەشتی بەیانی تا سێی دوانیوەڕۆ لەیەكشەممە تا پێنج شەممە.
س.س

بیروڕا