کوردستانی
هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکەی شەوی رابردووی شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، وەک وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش ئاماژەی پێدەکات ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 2:20 خولەک رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەبەر و تیمەکانی بەرگری شارستانی و پارێزگاری سلێمانیش لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون، لە کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیان ئاگرەکە توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت"، سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی "هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی جێهێشتنی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی وتیشی "ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە دارستان و ژینگەی ناوچە و ئاژەڵە کێوییەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە".
س.س

بیروڕا