جیهانی

دەیان پەنابەری عیراقی لە فەرەنسا و ئەڵمانیاوە رەوانەی هەولێر كرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەیان پەنابەری عیراقی لە فەرەنسا و ئەڵمانیاوە رەوانەی هەولێر كرانەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دەیان پەنابەری عیراقی كە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا دەژیان، لەسەر داوای خۆیان نێردرانەوە بۆ هەولێر، ئەویش لەچوارچێوەی پرۆسەیەكدا كە بەرپرسانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە دەستیان پێكردووە كە خواستی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكانیان هەیە.

بەپێی زانیاریەكان ئەو پەنابەرانە ژمارەیان 51 كەسە و زۆرینەیان كوردن، لەلایەن فەرەنسا و ئەڵمانیاوە لەچوارچێوەی پاڵپشتی داراییدا بۆ پەنابەران نێردراونەتەوە و بڕێك پارەیان پێدراوە.

دیدیە لیسكی، سەرۆكی نوسینگەی فەرەنسی بۆ كۆچبەران و تێكەڵبوونەوە، رایگەیاند "ئەو پرۆسە هاوبەشەی ئەڵمانیا و فەرەنسا یەكەمجارە جێبەجێ دەكرێت و هەماهەنگی نوێی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە لەبواری كۆچبەراندا".

وەك ئەو بەرپرسەی كۆچبەران ئاماژەی پێداوە"15 لەو عیراقیانەی كە لە فەرەنسا بوون داوای پەنابەرییان رەتكراوەتەوە و دوای پشكنینی كۆرۆنا بۆیان لەسەر داوای خۆیان نێردراونەتەوە و سەرەتاش 1800 یۆرۆیان پێدراوە دواتریش 3000 هەزار یۆرۆی تریان پێدەدرێت".

دیدیە لیسكی دەشڵێت"36 پەنابەرەكەی دیكە لە میونشنەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ هەولێر و بەهەمانشێوە ئەو پارەیە دەیاندرێتێ".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان