جیهانی
ژمارەیەك كرێكاری كورد لەلایەن نەژادپەرستە توركەكانەوە هێرشیان دەكرێتەسەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ژمارەیەك كرێكاری باكووری كوردستان كە خەڵكی مێردینن و بۆ كۆكردنەوەی فستق چووبوونە شاری ساكاریای توركیا، لەلایەن ژمارەیەك نەژادپەرستی توركەوە هێرش كراوەتەسەریان و ناچار روویان كردووەتەوە شارەكەی خۆیان.
بەپێی هەواڵی ژمارەیەك لە میدیاكانی توركیا، لە ناوچەی شەمرەخی مێردین 16 كرێكار بۆ كۆكردنەوەی فستق وەك كرێكار چووبوونە ساكاریا، خاوەند كار و گوندنشینان هێرشیان كردە سەر كرێكارە كوردەكان، دوای هێرشەكە كرێكارەكان بۆ مێردێن بەرێكەوتن، لە كاتی هێرشەكەدا كە وێنەكەشیان بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت كە كرێكارە كوردەكان رووبەڕووی هێرشی خاوەن كار و گوندنشینە توركەكان بوونەتەوە.
بارش دەمیر كە یەكێكە لەو كرێكارانە رایگەیاند "بەر لە هێرشەكە لەنێوان ئەوان و خاوەن كارەكەدا هیچ كێشەیەك نەبووە، سەرلەبەیانی بۆ كاركردن چووینە ناو باخچەكە، خاوەن كارەكە بە ئێمەی وت (گەلە سەگ) و بەو شێوەیە قسەی نەشیاوی بە ئێمە وت، بۆیەش ئێمە لە باخچەكە چووینە دەرەوە".
دەمیر ئاماژەی بەوەشكرد "خاوەن كارەكەش بەهۆی ئەوەی كرێكارەكان كاریان بەجێ هێشت دەستی بە هەڕەشە كرد و وتی، ئێرە وڵاتی ئێو نییە، ئێرە وڵاتی ئێمەیە، لەو كاتەدا هێرشیان كردە سەرمان و بە دار و بەرد لە ئێمەیاندا".
جێی ئاماژەیە، دوای هێرشەكە كرێكارەكان بەرەو مێردین گەڕانەوە.
شایەنی باسە ئەمە یەكەمجار نییە، كە كرێكارانی كورد رووبەڕووی هێرشی نەژاد پەرستە توركەكان دەبنەوە، هەتا ئێستا چەندین جار لە شارەكانی توركیادا نەژادپەرستە توركەكان هێرشیان كردووەتە سەر كورد.