جیهانی

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران نزیكە لەبەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران نزیكە لەبەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە گەیشتووەتە دوو تەن و 105 كیلۆگرام، بەوەش بەپێی زانیارییەكان ئەو وڵاتە تەنیا یەك تەن و 50 كیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویستە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە "نمونەی لە كێڵگەیەكی ئێرانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم وەرگرتووە و ئەو ئەنجامەی لێوە بەدەستهێناوە و بە زوویش لە كۆتایی ئەم مانگەدا نمونە لە كێڵگەی دووەم وەردەگرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئاژانسەكە سەركۆنەی ئێرانی كردووە بەوەی كە وەڵامی پرسیارەكانی نەداوەتەوە لەبارەی چالاكییەكانی تایبەت بە چەكی ئەتۆمی و هاوكات ئەو كەرەستانەی لە پرۆسەكەدا بەكاری هێناون و لەگەڵ ئەوەشدا، رێگەی بە شارەزایانی ئاژانسەكە نەداوە بە وردەكارییەوە لێی بكۆڵنەوە".

جێی ئاماژەیە، ساڵی رابردوو، ئێران رایگەیاند " ئامادەیە پابەند بێت بەو بەڵێنانەی كە لە رێككەوتننامەكەی ساڵی 2015 دا واژۆكرا لەنێوان هەریەكە لە ئێران، چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا، بەریتانیا و ئەمەریكا كە دواتر ئەمەریكا لە رێككەوتنەكە كشایەوە".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب