عیراقی

بەربەستێكی قورس؛ 12 ملیۆن دەنگدەری عیراقی كارتی دەنگدانیان نوێ نەكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەربەستێكی قورس؛ 12 ملیۆن دەنگدەری عیراقی كارتی دەنگدانیان نوێ نەكردووەتەوە
مەودا میدیا-

بەپێی لێدوانی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەربەستی قورس لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق هەیە و ئەوەشی وتووە چارەسەركردنی ئاسان نییە.

سەعید كاكەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت "12 ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان بۆ دەنگدان نوێ نەكردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "10 ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەتری نۆێ نەكردووەتەوە، هەروەها دوو ملیۆنی دیكەشیان ئەوانەن كەوا تەمەنیان 18 ساڵی تێپەڕاندووە و بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت مافی دەنگدانیان هەیە".

بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق "كێشەی زۆر گەورە لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكە هەیە، سەرەڕای بوونی رێژەیەی زۆری مردوو كە تاكو ئێستا ناویان نەسڕاوەتەوە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان