گشتی
پتەوکردنی پێگەی ژن لە کەرتی تەکنەلۆژیا؛ 10 خاڵ كە ژن دەكات بە پێشەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژ لەدوای رۆژ توانای ژنان زاڵ دەبێت لەو بوارانەی كە پیاوان كاری تێدادەكەن، وەك تەكنەلۆژیا و پێشكەوتنی مۆبایل.
حافیز مولینا راپۆرتیكی لە گۆڤاری بیكولۆجیائیمینتی ئیسپانی نووسیوە و ئاماژەی بە ژمارەیەك ئەپ كردووە كە ژنانی سەركردە دروستیانكردووە و پێشیانخستووە، ئامانج لەوەش پتەوكردنی پێگەی ژنە و هاوكاریكردنیەتی لە بەدەسهێنانی ئامانجەكانی و چارەسەری كێشەكانی.
یەكەم: ئەپی میو
ئەو ئەپە لەلایەن كۆمپانیایەكی ناودارەوە دروستكراوە لە بەرشەلۆنە كە لە رێگەیەوە كۆنترۆڵی لایەنە جیاوازەكانی ژیانت دەكەیت، وەك تەندروستیی دەروونی و كار لەگەڵ گرنگیدان بە پێداویستییە تایبەتەكان بۆ هەر بەكارهێنەرێك بەپاڵپشتی زیرەكی كارامەیی. ئەپی میو پێشنیازی گرنگ دەخاتە بەردەم ژنان بۆ باشكردنی شێوەی ژیانیان و زاڵبوونیان بەسەر كێشەكان و بەردەوام بوونیان.
دووەم: ئەپی بەمبل
ئەم ئەپە لەلایەن رابەرێكی كاری ئەمەریكی بەناوبانگەوە دامەزراوە بەناوی وتینی ۆلفی بەناوبانگ، هەروەك بەشداریشی كردووە لە دانانی ئەپی تیندەر و ئامانج لەو ئەپەش (ئەپی بەمبل) بۆ پتەوكردنی دەسەڵاتی ژنە و هاوكاریكردنی بۆ وەرگرتنی هەڵویست.
سێیەم: ئەپی ئەن نیسا
ئەو ئەپە بۆ داواكردنی تەكسییە بۆ ژنان بەشێوەی تایبەت، ئامانج لێی گەرەنتی گەیاندنی ژنانە بۆ ماڵەوە بەبێ هیچ كێشەیەك، بەتایبەت ئەو كاتانەی كە دوادەكەون.
چوارەم: ئەپی نۆت باینگت
ئەم ئەپە تێدەكۆشێت بۆ بەرەنگاریی هەڕەشەی سێكسی دژی ژنان لە ریكلام و راگەیاندنەكان، هەروەها ئامانجی زیادكردنی هۆشیارییە بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە پرۆسانە.
پێنجەم: ئەپی هۆلاباك
ئامانجی ئەو ئەپە بۆ رووبەڕووبوونەوەی خەڵكانی خراپە لە پراكتیك و جیهانی واقیع، ئەو ئەپە بۆ هەموو كەسێك بەردەستە و رووبەڕووی هەر خراپەكارێكی نوێ دەبێتەوە. نەك هەر هاوكاریی قوربانیان و دەركردنی خراپەكارانە، بەڵكو سەرپەرشتیی چارەسەركردنی كێشەكەش دەكات.
شەشەم: ئەپی ومان ئۆن زە ماپ
ئەو ئەپە لەلایەن كۆمەڵێك كچی تەمەن 13 بۆ 22 ساڵ دروستكراوە، كە یارمەتی ژنان دەكات بۆ رۆشنكردنەوەی دەستكەوتەكانی لە بوارەكانی رۆشنبیری و داهینان و رابەرایەتی كار.
حەوتەم: پلابرا دی مەجێر
ئامانجی ئەو ئەپە بەرزكردنەوەی هەموو دەستكەوت و دۆزینەوەكان و زیادكردنەكانە كە ژنان بەدەستیانهێناوە لە مێژوودا لە زانستی تەكنەلۆژیا و وزە و ئابووری.
هەشتەم: ئەپی لایار
ئەم ئەپە ساڵی 2009 دەركەوت لەسەر دەستی كچە ئەندازیارێكی هۆڵەندی بەناوی كلیر بۆنسترا كە دادەنرێت بە یەكەم ژن هەژموونی لە بواری تەكنەلۆژیا هەبێت.
نۆیەم: ئەپی كلاسپاس
ئەو ئەپە بۆ بەدواداچوونی وانەكانی راهێنانی وەرزشی لە ناوخۆی هۆڵەكان، وەك سواربوونی پاسكیلەكان و كروسفێت و یۆگا.
دەیەم: ئەپی كامێرا
ئەم ئەپە لەلایەن وێنەگری كەنەدی بەناوبانگ لیزا بیتانی دروستكراوە بۆ سوودگەیاندن بە كۆمپانیای ئایفۆن لە ساڵی 2010 و بە ملیۆنان جار ئەم ئەپە دابەزێندراوە.
خ.غ