عیراقی
وتەبێژی هاوپەیمانی دژ بە داعش كۆتایی بەكارەكانی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆلۆنێڵ مایلز كاگینز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، كۆتایی بە كارەكانی لە عیراق هێنا، راشیگەیاند بەردەوام دەبن لە هاوكاری پێشمەرگە و شەڕڤانان و هێزە عیراقییەكان.
مایڵز كاگینز لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر وتی"35 هەزار هێرشمان دژ بە داعش لە عیراق و سوریا ئەنجامداوە، لەسەر زەویش هاوكاری هێزە عیراقیەكان و پێشمەرگە و دژەتیرۆری عیراقمان كردووە، شەڕی دژ بە داعش سەخت بوو، ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگە و هێزەكانی دیكە شەهیدبوون، ئێمە هەرگیز ئەوانە لەبیرناكەین كە گیانی خۆیان بەختكرد یاخود برینداربوون لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان".
وتیشی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رێزوپێزانینی هەیە بەرانبەر پێشمەرگە، داعش زیانی بە خێزان و هاوڕێكانتان گەیاندووە، هەندێكتان برینەكانتان دیارە هەندێكیشتان بەهۆی داعشەوە ئازاری دەروونیتان پێگەیشتووە، ژمارەیەكی زۆر منداڵی بێباوك و شەهید هەن، بەڵام هیوایەك هەیە، هەموو شتێك تاڵییەكانی رۆژانی رابردوو نییە، سەرەرای قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا هێشتا خەڵك دەیەوێت ژیانی خۆی ئاسایی بكاتەوە، بەناوی فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دەمەوێت پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ خەڵكی عیراق و باكوری رۆژهەڵاتی سوریاش دووپات بكەمەوە".
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەوەشی خستەڕوو"لەسەرەتای 2002 ەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەشت بنكەی سەربازی لە عیراق كشاوەتەوە و دراوەتە دەست پێشمەرگە و هێزە عیراقیەكان، ئێستا ئێمە كاری راوێژی خۆمان لە سەنتەرەكانی بەغدا و هەولێرەوە ئەنجام دەدەین، ئەم سەنتەرانەش زۆر گرنگ و دوو رۆژ لەمەوبەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانیكردن، لە هەولێریش سەرقاڵی دامەزراندنی سەنتەرێكی راوێژكاریین تا لەگەڵ بەغدا شانبەشانی یەكتر كاربكەن".
لەكۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش ئاماژەی بەوەشدا " هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 15 وڵات پێكهاتووە، ئێستا پێویست ناكات هیچ سەربازێكی ئێمە لە بەرەكانی جەنگی دژ بە داعش بێت، چونكە زیاتر لە 300 هەزار پێشمەرگە و هێزی عیراقی هەن بۆ سەركوتكردنی داعش، هاوپەیمانی راهێنان بە هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەكات، هەروەها لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتیش كاردەكەین بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش، لەكاتی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناش هاوكاری زۆری وەزارەتی تەندروستی هەرێممان كردووە هەر لە ئەمبوڵانس و دەرمان و پێداویستی پشكنینی كۆرۆنا.