جیهانی

یۆنان سوپای وڵاتەكەی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنان سوپای وڵاتەكەی خستە دۆخی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 پاش ئەوەی توركیا هێزەكانی لە سەرسنووری یۆنان كۆكردەوە و دەستی بە مانۆڕی سەربازی كرد، یۆنانیش سوپای وڵاتەكەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە.

وەزارەتی بەرگری یۆنان لە بەرامبەر ناردنی تانك و هێزی سەربازیی توركیا بۆ سەرسنوورەكانی یۆنان، ئەمڕۆ فەرمانی بە هێزە سەربازیەكانی وڵاتەكەی كردووە كە بكەونە دۆخی ئامادە باشی تەواوەوە، ئەو فەرمانەش پاش ئەوە دێت لە سەر جووڵە و رەوانەكردنی هێز میدیا ناوخۆییەكانی توركیا وێنەی ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانكیان بڵاو كردووەتەوە كەلە ناوچەی رێحانلیەوە بۆ ناوچەی هاتای لەسنووری یۆنان گوازراونەتەوە.

ماوەی چەندین مانگە، گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و یۆنان لەسەر پرسی دەرهێنانی وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی قوڵتربوونەتەوە، بەئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لەلایەن هەردولاوە، ئەو ناوچەیە لەلێواری هەڵگیرسانی جەنگێكدایە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان