جیهانی
گروپێكی كوردی لە شارەكانی توركیا دەستی بە چالاكی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
گروپێكی نوێ بەناوی دەستپێشخەریی رۆڵەكانی ئاگر رایگەیاند "لە دژی هێرشە رەگەزپەرستیەكەی شاری ساكاریا، كە هێرش كرایە سەر منداڵی خێزانێكی كورد، یەكینەكانیان لە چوار شاری توركیا كارگەیەك و سێ كۆگا و پاسێكیان سوتاندووە".
دەستپێشخەریی رۆڵەكانی ئاگر ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دژی هێرشی توركە رەگەزپەرەستەكان لە بەرامبەر منداڵانی كورد لە شاری ساكاریا، یەكینەكانیان لە شارەكانی بورسا و كۆجاعەلی و تەكیرداغ و ئیزمیر چالاكیان ئەنجام داوە".
بەپێی راگەیەندراوی ئەو گروپە " لەپێنجی ئەیلول لە ناوچەی عوسمان گازی كۆگایەك و كارگەیەك، لە كۆجاعەلی كۆگایەك و لە تەكیرداغ كۆگایەك و لە ئیمزیریش پاسێكیان سوتاندووە".