جیهانی
باڵیۆزخانەی عیراق لە توركیا داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
باڵیۆزی عیراق لە توركیا رایدەگەیەنێت بەهۆی مەترسیی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا هەفتەیەكی دیكە باڵیۆزخانەكەیان دادەخەن و ئاماژە بەوەش دەكات چەند كارمەندێكی باڵیۆزخانەكەیان تووشی كۆرۆنا بوون.
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق لە توركیا رایگەیاند "باڵیۆزخانەی عیراق لە توركیا بەهۆی مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاوەكو 14ی ئەیلوولی 2020 داخرا".
باڵیۆزی عیراق لە توركیا سەبارەت بەهۆكاری داخستنی باڵیۆزخانەكەی ئاماژەی بەوەكردووە "زیاتر لە كارمەندێكی باڵیۆزخانەكەیان تووشی كۆرۆنا بوون، لەبەرئەوەش بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكەیانیان لەو وڵاتە داوە"، روونیشیكردووەتەوە "پێش دەستپێكردنەوە بە كاركردن پشكنین بۆ سەرجەم كارمەندانی باڵیۆزخانەكەیان دەكەن".