عیراقی
كارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرادەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بڕیارە سبەینێ كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی رۆژی شەممە دەستی بە دانیشتنەكانی كردەوە پاش ماوەیەك راگرتنی دانیشتنەكان بەهۆی پشووی وەرزیی یاسادانانەوە.
میدیاكانی عیراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێیان بڵاوكردووەتەوە كە شەش تەوەر لەخۆدەگرێت، یەكێك لە تەوەرەكانیش خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پرۆژە یاسای مافەكانی خانەنشینانی كۆچكردوو كە لە كەرتی تەندروستیدا كۆچی دواییان كردووە لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشكەشكردنی راپۆرتە لەبارەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هاوتاكردنەوەی بڕوانامەكان و نمرە زانستییەكان.